هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نرێته‌ زیاتر له‌ 700 هه‌زار به‌رمیل


وەزارەتی نەوتی عيراق داوا لە کۆمپانیای (بی پی) بەریتانی دەکات کار بۆ گەشەپێدانی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک بکات.

عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عيراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ مایکڵ تاوزەند بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (بی پی) بەریتانی پرۆژەیەکی پێشکەشی کۆمپانیاکە کردووە بۆ ئەوەی بێنە عيراق کاری گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک بگرێتە ئەستۆ.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانییەکە بگەنە ڕێکەوتن و بەپێی پرۆژەکەش بەشێوەیەک کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نوێ دەکرێنەوە کە ھەناردەی نەوت لەو کێڵگانە بگاتە زیاتر لە (٧٠٠) ھەزار بەرمیل لە رۆژێکداو بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی پسپۆڕی ھاوبەش لەکۆمپانیای (بی پی) و وەزارەتی نەوتی عێراق پێکدەھێنرێت.