به‌هۆی دابین نه‌كردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه و وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانیش ده‌ڵێت “هاووڵاتیان بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌به‌ن له‌بری نه‌وت”.
سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یاندوه: له‌ئێستادا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی دیاریكرابو بۆ ئه‌م مانگه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی چونه وه‌رزی زستان و دابین نه‌كردنی نه‌وتی سپی و به‌رزبونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با و هه‌بونی قه‌یران ره‌نگه هاووڵاتیان زیاتر په‌نا بۆ كاره‌با ببه‌ن بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه له‌بری نه‌وت، بۆیه گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: كۆتایی ئه‌م مانگه كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌رئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و خواستی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پێدانی كاره‌با ده‌خه‌نه‌ڕو.
سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بۆ رادیۆی نه‌وا وتویه‌تیشی: “ره‌نگه تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو بتوانین به‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئێستا، كاره‌با دابه‌شبكه‌ین، به‌ڵام له‌وه به‌دوا كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه”.