دۆخى سیاسی و ته‌ناهیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق، كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتى گه‌شتیارى و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترسیش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێراقى و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى به‌غداى بێكار كردووه.
هه‌فته‌ى ڕابردوو ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێراق ڕاى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخى سیاسیی نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق ئاڵۆزى زیاترى لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه ئه‌وان ڕێ ناده‌ن به چوونى گه‌شتیارانى خوارووى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان.
مه‌وله‌وى جه‌بار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند، بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى هاووڵاتییانى خوارووى عێراق كه به‌مه‌به‌ستى گه‌شتیارى ده‌هاتنه كوردستان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نابێت و ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێراق ڕایان گه‌یاندووه كه بڕیارى له‌م شێوه‌یان نه‌داوه.
ڕوونى كرده‌وه، كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان هیچ زیانێكیان پێ ناگات و تا ئێسته له هاوئاهه‌نگین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى به‌غدا بۆ هێنانى گه‌شتیاران، هه‌رچه‌نده دۆخى سیاسیی كاریگه‌رى له‌سه‌ر هێنانى گه‌شتیاران كردووه.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێسته‌ش كۆمپانیاى گه‌شتیارى هه‌یه كه داواى مۆڵه‌ت ده‌كات بۆ هێنانى گه‌شتیارانى خوارووى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵدایه بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له هه‌رێمى كوردستان و له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردووش داهاتى گه‌شتوگوزار كه ته‌نیا ڕسوومات بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه ژماره‌یه‌كى به‌رزى تۆمار كردووه.
كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نن كه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو هاتنى گه‌شتیاران به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردووه، سه‌ربارى گۆڕ‌انى وه‌رزى گه‌شتیارى هۆكاره‌كه‌ى بۆ دۆخى سیاسیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
سه‌عدى كازم خاوه‌نى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گه‌شتیارییه و ڕاى گه‌یاند، كه به‌هۆى دۆخى سیاسیی و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه، هاتنى گه‌شتیارانى خوارووى عێراق ڕووى له كه‌مى كردووه، به‌ڵام ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق دروست كردووه، ئه‌وه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى ناوخۆى كوردستان نییه.
ڕوونى كرده‌وه كه له‌كاتى هێنانى گه‌شتیارانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق كۆمپانیاكان قازانجى زۆر ده‌كه‌ن، ئێسته به‌هۆى كێشه دروستكردن بۆیان و دڵه‌ڕاوكێ ناتوانن گه‌شتیار بێنن.
خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیایه ئاشكراى كرد كه ژماره‌ی كۆمپانیاكانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه له بوارى گه‌شتیارى كار ده‌كه‌ن زۆر نین، به‌ڵام به‌سه‌تان كۆمپانیاى گه‌شیارى له به‌غدا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوو نزیكه‌ى 90 كۆمپانیاى گه‌شتیارى له عێراقه‌وه كاریان هێنانى گه‌شتیاران بووه بۆ هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ئێسته له ئه‌گه‌رى كێشه دروستكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێراق بۆیان ته‌واوى ئه‌و كۆمپانیایانه بێ كار ده‌مێننه‌وه.
هاوكات نادر ڕۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان زانیارییه‌كانى پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، نزیكه‌ى 90 كۆمپانیای گه‌شتیارى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق كار له‌سه‌ر هێنانى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و له بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى گه‌شتوگوزارى عێراق ئه‌گه‌ر بدرێت، ئه‌وه ته‌واوى ئه‌و كۆمپانیایانه بێ كار ده‌مێننه‌وه.
ڕوونى كرده‌وه كه به هۆى وه‌رزى پایز و هاتنى وه‌رزى خوێندن هێنانى گه‌شتیار كه‌مى كردووه، به‌ڵام له هه‌فته‌ى رابردوو كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵماندا كۆ بوونه‌وه و ڕایان گه‌یاند،+ هیچ بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى هێنانى گه‌شتیار بۆ كوردستان ڕابگیرێت.
باسى له‌وه‌یش كرد كه ئه‌وان پێشبینى ناكه‌ن هاتنى گه‌شتیارانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق به‌ته‌واوى بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕابگیرێت، چونكه پێى وایه، خه‌ڵكى ناوچه‌كانى عێراق خۆیان قبووڵى بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه ناكه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندان شوێنى گه‌شتیارییه و ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له گه‌شتیاران ڕوونى تێ ده‌كه‌ن. دیلان زرار شاره‌زاى به‌شى گه‌شتوگوزار به “وشه”ى ڕاگه‌یاند، كه‌رتى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كه‌مه فره‌وانبوونى به خۆیه‌وه بینیوه، هه‌رچه‌نده داهاتى كه‌رته‌كه به‌ڕوونى دیار نییه.
ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ى له كه‌رتى گه‌شتوگوزار سوودمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بن، كۆمپانیاكانى هێنانى گه‌شتوگوزارن، بۆیه هه‌ر بڕیارێك دژى هێنانى گه‌شتیاران بدرێت، ئه‌وه زیانمه‌ندى یه‌كه‌م كۆمپانیاكانى گه‌شتیارین.