له‌سه‌ر ده‌نگۆی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی توركیا كه بلاَویانكرده‌وه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌ر به‌حكومه‌تی ئیتحادی گه‌یشتونه‌ته خاكی توركیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت: رێگه‌ناده‌ین هیچ كارمه‌ندو پاسه‌وانێك له‌توركیاوه بێته‌ناو مه‌رزه‌كه‌وه.
محه‌مه‌د تاهیر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له‌لێدوانێكدا بۆSNNی رایگه‌یاند: تائێستا هیچ كارمه‌ند و پاسه‌وانێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌حكومه‌تی ئیتحادی له‌خاكی توركیاوه نه‌هاتونه‌ته سنوری مه‌رزه‌كه‌یان، جگه‌له‌وه‌ش رێگه‌ناده‌ین هیچ كارمه‌ندو پاسه‌وانێكی حكومه‌تی ئیتحادیی له‌توركیاوه بێته‌ناو مه‌رزه‌كه‌وه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێكی حكومه‌تی ئیتحادی بێته مه‌رزه‌كه پێویسته به‌ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت و تائێستا نازانین كه‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌و داوایه‌ی به‌غدا رازی ده‌بێت یاخود نا.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی هێرشكردنه سه‌ر ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی سحێلاوه كه هێزێكی زۆریان له‌و سنوره بڵاوه‌پێكردوه، محه‌مه‌د تاهیر ده‌ڵێت: تائێستا هیچ زانیاریانمان له‌وباره‌یه‌وه نییه كه ئاخۆ ئه‌و هێزانه به‌نیازن هێرشی له‌و شێوه‌یه بۆ سه‌ر مه‌رزه‌كه ئه‌نجام بده‌ن یاخود نا.