وەزارەتی كشتوكاڵی میسر رایگەیاند، هەر یەك لە وڵاتانی بەحرەینو كوەیتو ئیمارات بڕیاریانداوە، قەدەغەی سەر هاوردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی وڵاتەكەی هەڵبگرن.
وەزارەتی كشتوكاڵی میسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتۆی هەناردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵین بۆ ولاتانی كەنداو و لەكاتی روودانی هەر گرفتێكیش دەگەڕێنەوە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەكانو ئەو رێوشوێنانەی لەسەری رێككەوتوون.
دەستپێكردنەوەی هەناردەی بەرهەمی كشتوكاڵی میسر لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی نەخۆشیو بوونی میرووی زیانبەخش لەبەرهەمە كشتوكاڵیەكانیدا، وڵاتانی رۆژئاواو كەنداو بریاریاندا هاوردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی میسر قەدەغە بكەن.