یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران تەئكید دەكاتەوە، پیشەسازی دەستی وڵاتەكەی گرنگی تایبەتی پێدراوەو ساڵانە بە بەهای 2 ملیار دۆلار بەرهەمی پیشەسازی دەستی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
ئەسغەر مۆنسان یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، پیشەسازی دەستی وڵاتەكەی دەرفەتی كاری زۆری بۆ هاوڵاتیان رەخساندوە، بەشێویەك لە ئێستادا 370 جۆری جیاواز پیشەی دەستی هەیەو زیاتر لە 400 هەزار كەسیش لەو بوارەدا كاردەكەنو نزیكەی 4 ملیۆن كەسیش بەو هۆیەوە داهاتیان دەست دەكەوێت.
راشیگەیاندوە، لەماوەی رابردوودا بەهای هەناردەی بەرهەمی پیشەسازی دەستی 240 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ 2 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزبۆتەوە.