ڕێژەی بێكاری لەپارێزگای سنە بۆ 12% كەمیكردووە


 بەرپرسی هەرەوەزی‌و پیشەی كۆمەڵایەتی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە 6 مانگی رابردوودا ڕێژەی بێكاری لە پارێزگاكەیان بۆ لەسەدا 12 كەمیكردووە.

ئەحمەد ڕەشیدی بەرپرسی هەرەوەزی‌و پیشەی كۆمەڵایەتی پارێزگای سنە بەئاژانسی هەواڵی میهری راگەیاندوە، ساڵی رابردوو ڕێژەی بێكاری لە پارێزگای سنە لەسەدا 15 پۆینت 2 بووە، بەڵام لە 6 مانگی رابردووی ئەمساڵدا بۆ لەسەدا 12 پۆینت 7 كەمیكردووە.

ئەحمەد ڕەشیدی ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە 18 هەزار كەسی نوێ‌ دێنە نێو بازاڕی كاركردنەوە، لەئێستاشدا 650 یەكەی پیشەیی چالاك و نیوە چالاك لە پارێزگای سنە خەریكی چالاكین‌و 8 هەزارو ٥٠٠ كەسیش لەو بەشانەدا خەریكی كارن.

بەرپرسی هەرەوەزی‌و پیشەی كۆمەڵایەتی پارێزگای سنە ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە بەرپرسانی وڵات لەپرسی سەرمایەدانەریدا تێكۆشانی زۆریان كردووە بەڵام تائێستا پارێزگاكەمان لەو بوارەدا كێشەی هەیە.