هەناردەی گۆشتی مریشك لە توركیا بۆ عیراق 49% زیادیكردووە


 داتاكانی گومركی توركیا ئاشكرایان كردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەناردەی گۆشتی مریشك بۆ عیراق لەسەدا 49 زیادیكردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی كە ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا رایگەیاندوە، لە 9 مانگی یەكەمی ساڵی 2017وە بە بەهای 238 ملیۆن دۆلار گۆشتی پەلەوەر هەناردەی عیراق كراوە، بەو شێوەیەش بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 49 هەناردەكردنی ئەو بەرهەمە بۆ عیراق زیادیكردووە.

ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا رایاشیگەیاندوە، عیراق لە پلەی یەكەمی هاوردەكارانی گۆشتی پەلەوەری توركیدایە، بەشێویەك لەسەدا 63ی بەرهەمی گۆشتی پەلەوەری وڵاتەكەیان بۆ عیراق دەڕوات.