لە ساڵی رابردودا كۆمپانیاكانی ئۆتۆمۆبیلی ئه‌ڵمانیا فرۆشیان له‌ چین و ئه‌مه‌ریكا زیاتربوە

كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئۆتۆمۆبیلی ئه‌ڵمانیا له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو زۆرترین فرۆشیان له‌ بازاڕه‌كانی جیهان تۆمار كردووه‌، به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیلی ماركه‌ی ئه‌ڵمانی به‌تایبه‌ت ( ئۆدی و،،، رۆلزرۆیس) له‌ ئه‌مه‌ریكا و چین و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست . 
 له‌و میانه‌یه‌شدا كۆمپانیای (بی ئێم ده‌بلیو) ئه‌ڵمانی له‌ ساڵی رابردوو گه‌وره‌ترین فرۆشی هه‌بووه‌ كه‌ له‌ مێژوی كۆمپانیاكه‌ وێنه‌ی نه‌بووه‌ ، به‌جۆرێك پارساڵ، بیی ئێم (1) ملیۆن و (840) هه‌زار ئۆتۆمۆبیلی له‌ جۆری ( بیی ئێم ده‌بلیۆ) و (مینی رۆلزرۆیس)ی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان فرۆشتووه‌ . 
 هاوكات كۆمپانیای ئۆدیش له‌ ساڵی 2012 ،، (1) ملیۆن و (450) هه‌زار ئۆتۆمۆبیلی فرۆشتووه‌ و رێژه‌ی فرۆشی له‌و ساڵه‌دا به‌ رێژه‌ی دوازده‌ له‌سه‌دا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2011 زیادیكردووه‌ . 
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش كۆمپانیای مارسیدس بێنز ساڵی رابردوو (1) ملیۆن و (420) هه‌زار ئۆتۆمۆبیلی فرۆشتووه‌ و  رێژه‌ی فرۆشی له‌و ساڵه‌دا به‌ رێژه‌ی چوار پۆینت 5 له‌سه‌دا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2011 زیادی كردووه‌ .