به‌هۆی كه‌مبوونه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاریدا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراق زیاد بكات.
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره ده‌ستی كردوه به زیادكردنی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به بڕی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراقه‌وه.
ڕونیشی كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ڕوداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی باكور پاشه‌كشه‌ی كردوه، ئه‌و زیادكردنه‌ش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌یه.
جه‌بار لعێبی ڕاشیگه‌یاندوه، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كێلگه نه‌وتیه‌كانی باكور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی پێشووی.