سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێم له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت و حكومه‌تی عێراق رۆژێك له‌رۆژان ده‌رگای دیالۆگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا دانه‌خستووه، پرنسیپی دیالۆگ له هه‌موو كاته‌كانی پێشووتردا و به‌ئێستاشه‌وه له‌ئارادایه.
حه‌دیسی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌و بنه‌مایانه ده‌كات كه پێویسته بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ر دیالۆگێكی ئاینده‌یی كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئه‌نجامبدرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ناوی ده‌به‌ن سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئایا ئێستا حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامبدات؟
سه‌عد حه‌دیسی: حكومه‌تی عێراق رۆژێك له‌رۆژان ده‌رگای دیالۆگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا دانه‌خستووه، و پرنسیپی دیالۆگ له هه‌موو كاته‌كانی پێشووتردا و به‌ئێستاشه‌وه له‌ئارادایه.
ئه‌م دیالۆگه به‌بێ پێشمه‌رج له‌ئارادایه؟
سه‌عد حه‌دیسی: ئێمه لێره‌دا باسی دیالۆگ له‌پێناوی دیالۆگدا ناكه‌ین، ئێمه هه‌وڵی دیالۆگێك ده‌ده‌ین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، نه‌ك بۆ چوونه‌ناو مشت‌ومڕ و گفتوگۆی بێ سووده‌وه. ئێمه ده‌ڵێین ریفراندۆم كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كانی هیچ كاریگه‌رییه‌كی یاسایی لێنه‌كه‌وته‌وه له‌سه‌ر واقعی ده‌ستووریی و سه‌روه‌ریی عێراق، دادگای فیدراڵی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌وه‌ش له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه و هیچ پابه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ئێمه وه‌كو حكومه‌تی ناوه‌ندی دروستنه‌كرد، و به‌وه‌ش ئێمه به‌هه‌ڵوه‌شاوه و كۆتایی پێهێنراوی داده‌نێین و كۆتاییمان به ریفراندۆم هێنا له‌ڕێگای ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له‌ئه‌رزی واقعدا بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستووردا به كێشه‌له‌سه‌ر ناوی هاتووه جێبه‌جێمان كرد، هه‌روه‌رها سه‌پاندنی ئاسایش و یاسا تێیدا، و جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له دۆسییه‌كانی بازرگانی ده‌ره‌كی له‌نێوانیشیاندا فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئاسایشی سنووره‌كان له‌نێوانیشیاندا به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم. ئێمه به‌و ڕێوشوێنانه له‌ڕووی پراكتیكییه‌وه ریفراندۆممان كۆتایی پێهێنا و چیدی له‌سه‌ر خاك كاریگه‌ریی نه‌ماوه و هیچ به‌هایه‌كی یاسایشی نه‌ماوه، ریفراندۆم كۆتایی پێهات، و بووه‌ته هه‌ڵوه‌شێنراوه‌و هه‌ر دیالۆگێكی داهاتوویی پێویسته له‌ژێر چه‌تری ده‌ستووردا بێت، واتا جه‌ختكردنه‌وه به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و رێزلێگرتنی، واتا دداننان به یه‌كێتی سه‌رجه‌م خاكی عێراق و سه‌روه‌ریی ته‌واوی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكاندا، و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له دۆسییه‌كانی بازرگانی ده‌ره‌كی و ئاسایشی سنوور و گه‌ڕانه‌وه بۆ بریاره‌كانی دادگای ده‌ستووریی پێویسته بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ر دیالۆگێكی ئاینده‌یی كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئه‌نجامبدرێت.
ئایا پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئێوه بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێز له‌و ناوچانه‌ی ئاماژه‌ت پێكرد، ئایا هیچ ڕێكه‌وتنێك هه‌بووه له‌نێوان ئێوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا؟
سه‌عد حه‌دیسی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای من هه‌یه هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و پێشمه‌رگه‌دا نه‌بووه بۆ كشانه‌وه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنێك و رازی بونێك هه‌بووه له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكی سیاسی و له نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان له‌و ناوچانه، بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجامیدا، به‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی خۆی جارێكی دیكه له‌و ناوچانه بڵاوه‌پێ بكات بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی یاسا تێیاندا، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی دراوه به‌حكومه‌ت له‌ده‌ستوردا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه پاڵپشتی ده‌كه‌ن له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و له‌ئه‌نجامدا هه‌مووان ده‌یانه‌وێت به ئاشتی و ئاسایشه‌وه له‌وناوچانه‌دا بژین، و كێشه‌ی ئه‌منی و ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تیان ناوێت.
كه‌ركوك شارێكی فره پێكهاته‌یه‌ی جیاوازه‌و بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه، پێویسته ئه‌م شاره به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه بێت، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنیدا، ئه‌مڕۆ پۆلیسی ناوخۆیی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه‌ده‌بات و چه‌ند هێزێكی فیدراڵی له‌وێ هه‌ن بۆ پاڵپشتی كردن له‌هێزه‌كانی پۆلیس.
ئایا هێزه‌كانی عێراق، له‌نێوانیشیاندا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دێنه‌پێشه‌وه بۆ سنوری ئه‌و هێڵانه‌ی پێش شه‌ڕی داعش له‌حوزه‌یرانی ساڵی 2004 دا؟
سه‌عد حه‌دیسی: ده‌قی ماده‌ی 143 ی ده‌ستوور ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه‌ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا بێت كه‌بریتین له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران له 19ی ئازاری 2003 دا، واتا هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه ئه‌نجامدرابێت، به جوڵه‌یه‌كی نایاسایی و ناده‌ستووریی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، و به‌وپێیه‌ش پێویسته ئه‌و ناوچانه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بێت، و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێش 19ی ئازاری 2013 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رێوه‌نه‌براون، ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن.