به‌هۆی راگرتنی مامه‌ڵه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له‌گه‌ڵ بانكه داراییه‌كانی هه‌رێمدا له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم رووبه‌رووی گرفتی دابینكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به دینار بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمیش پێشنیاز ده‌كات مووچه به دۆلار دابه‌ش بكرێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه هێڤا حاجی میرخان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌باری ئێستادا تاكه به‌دیل بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه ئابوریه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به دۆلاری ئه‌مریكی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازێكیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رزكردۆته‌وه.
وتیشی: بێگومان دابه‌شكردنی مووچه به دۆلار به‌ده‌رنیه له‌مه‌ترسی و كارێكی ئاسانیش نابێت بۆیه پێویسته حكومه‌ت پێش هه‌ر بریارێكی پێشتر به‌باشی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكات.
ئاراسته‌كردنی ئه‌م پێشنیازه‌ش بۆ حكومه‌ت له‌كاتێكدایه هیشتا پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئاب كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و وه‌زاره‌تی دارایش له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی خشتهیهكهوه بۆ پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ خشته‌یه‌كی دیكه‌ی پێدانی مووچه‌ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه.