شارەوانی سلێمانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە 600 پرۆژەی ژینگەیی ڕاگرتووە

بەشی باخچەكان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشكرای دەكات بەهۆی قەیرانی داریی هەرێمی كوردستانەوە نەیانتوانیوە 630 پرۆژەی باخچەو ڕوبەری سەوزایی تەواو بكەن كە سەرجەمیان كاری دیزاین ونەخشەسازیان بۆ كرابوو.

هاوژین عوسمان ، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەشی باخچەكانی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند ” ڕوبەری سەوزایی لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەو ڕوبەرانەشەوە كە هاوڵاتیان خۆیان سوزیان كردوە تا ئێستا لە ئاستی ستانداردی جیهانیدا نیە و قەیرانی دارایی نەبوایە پلانیان هەبوو تا ئاستێكی باش زیادی بكەن”.


بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی باخچەكانی سلێمانی وتیشی” قەیرانی دارایی وەك زۆربەی كەرتەكانی دیكە زیانی ژینگەییشی دروستكردوە و بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ تەواو كردنیان 630پرۆژەی باخچەو ڕوبەری سەوزایی ڕاگیراون كە سەرجەمیان كاری دیزاین و نەخشەسازیان تەواو كرابوو”.


كوردیو