وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی ئاسته‌نگ بۆ بازرگانی نێوان ئێران و ئه‌وروپا دروست ناكات.
ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشكاوانه رایگه‌یاندوه ئه‌مریكا ده‌ست وه‌رناداته په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه ھه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ پابه‌ندبوونی ئێرانی به رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه پشتڕاست نه‌كرده‌وه‌و به‌وه‌ش ده‌رگای سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن كۆنگێسی ئه‌مریكاوه واڵا كرد.