دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ند له‌چوارچێوه‌ى فشاره‌كانى بۆ سه‌ر گه‌لى كوردستان بڕیاری دا كه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى داهاتى حكوومه‌ت و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بگرێ، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى به‌غدا و حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادیه‌وه، بڕیار دراوه تیمێكى فه‌رمانبه‌رانى ناوه‌ند، ره‌وانه‌ى سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئاشكرای ده‌كات، تا ئێسته هیچ فه‌رمانبه‌رێك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه ره‌وانه‌ی خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم نه‌كراون.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گومرگی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: به‌پێى نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، كه رۆژی 18ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ری كردووه، تیایدا بڕیاری داوه به هه‌ماهه‌نگی 221 فه‌رمانبه‌ری خۆی بۆ مه‌رزه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی: باشماخ، حاجی ئۆمه‌ران، ئیبراهیم خه‌لیل و په‌روێزخان و به‌شی گومرگیی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی بنێرێ.
وتیشی: تا ئێسته هیچ فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ خاڵه گومرگییه‌كانی هه‌رێم نه‌نێردراوه و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه جگه له داخستنی سێ ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، كاروباری ده‌روازه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ڕوات.
لای خۆشیه‌وه، ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم، بۆ “وشه”، ئاشكرای كرد، هێشتا هیچ نووسراوێكی فه‌رمی حكوومه‌تی ناوه‌ندمان بۆ ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ نه‌نێردراوه و شتێكی ئه‌و تۆ بوونی نییه.
هاوكات، شاخه‌وان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ئاماژه‌ى به‌وه كرد: له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به بڕیاری به‌رپرسانی باڵای ئێرانی هه‌موو جۆره جوڵه و كاروبارێكی بازرگانی لهمهرزهكهماندا راگیراوه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه و هێشتا هیچ جۆره هێزێكی سوپای عیراق یان حه‌شدی شه‌عبی نه‌هاتونه‌ته ناو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و هه‌موو ئه‌و جۆره هه‌واڵانه دووره له‌راستیه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: تاوه‌كو ئێستا هیچ فه‌رمانبه‌رێكى ناوه‌ند ره‌وانه مهرزهكهمان نه‌كراوه و هیچ شتێكى ئه‌وتۆشیان له‌باره‌وه هیچ كه‌سێك باسی نه‌كردووه.
شایه‌نى باسه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ناوه‌ند له‌كاتێكدایه كه داهاتى خاڵه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ك به‌شێك لهسهرچاوهكانى داهات بۆ پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌قه‌یرانى داراییدا به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان له‌و رێگه‌یه‌وه هێنده‌ى تر دووچارى ژیانێكى گران و ناهه‌موار بكاته‌وه.
وشە