پێشبینی ده‌كرێت ئابووریی عێراق له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی (9%) ببوژێته‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێت ئابووریی عێراق له‌مساڵدا بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ تۆمار بكات . 
 (عه‌بدولباست توركی) پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، پێشبینی ده‌كه‌ین ئابووریی عێراق له‌مساڵدا به‌ رێژه‌ی نۆ له‌سه‌دا بوژانه‌وه‌  تۆمار بكات،،، گووتیشیی پێشبینی ده‌كه‌ین كۆی داهاتی عێراق له‌ساڵی (2013) بگاته‌ (150) ملیار دۆلار. 
هاوكات پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه‌ یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق له‌مساڵدا ده‌گاته‌ (105) بۆ (110) ملیار دۆلار .