سوپای عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌تمه‌و عه‌ین زاله‌ی راگه‌یاند

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌تمه‌و عه‌ین زاله‌و 44 بیره‌ نه‌وتی تریان له‌و ناوچانه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ 20-10-2017، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌تمه‌و عه‌ین زاله‌و 44 بیره‌ نه‌وتی تریان له‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هێزه‌ عیراقییه‌كان ناحیه‌كانی زوممار و عه‌ین زاله‌یان به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه‌.