فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه بڕیاری ڕه‌سمییان پێگه‌یشتبێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌کیه‌کان. ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌فرۆكه‌خانه‌كه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، شوان داودی‌و ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مای عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی، رایانگه‌یاند كه به‌منزیكانه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا بەشی پەیوەندییە گشتیەکان‌و ڕاگەیاندن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌ه‌وه كردووه كه “بەهەمولایەکی ڕادەگەیەنین ئێمه وه‌ک فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی هیچ بڕیارێکی فه‌رمی نه‌گه‌یشتۆته لامان”.
راشیگه‌یاندووه، “ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌سه‌ره‌تایی جێبه‌جێکردنی بڕیاری وه‌ستانی گه‌شته‌کان تا ئێستاش هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه له‌کاتی ده‌رچونی هه‌ر بڕیارێک له‌و باره‌یه‌وه له‌زوترینکاتدا بڵاویده‌که‌ینه‌وه”.
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، “ئومێد ده‌که‌ین له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بڕیاری کردنه‌وه گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کان بدرێت”.
چه‌ند رۆژێك دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌هەردو فڕۆکەخانەی سلێمانی‌و هەولێری ڕاگرت‌و ڕایگەیاند، تا فڕۆکەخانەکان ڕادەستی بەغدا نەکرێن ناکرێنەوە.