له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، كه له‌لایه ن كۆمپانیایه‌كی ئینگلیزییه‌وه ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه، وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌مترین ڕێژی دڵه‌ڕاوكێ به هاوڵاتییانی ده‌به‌خشێ، واتە ئه‌گه‌ر خه‌ون به ده‌روونێكی ئاسووده و ئابوورییه‌كی باش و هەروەها وڵاتێكی سه‌رسه‌وز و خۆشەوە ده‌بینی، ئه‌وە باشترین هه‌لبژاردەت وڵاتی ئه‌لمانیا دەبێت.
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئەو کۆمپانیا ئینگلیزییە، به‌راوردی نێوان شاره‌كان دەکات لەڕووی پێدانی دڵه‌ڕاوكێ به هاوڵاتیانی خۆیان، هەڵبەت ئەو لێکۆڵینەوەیە له‌سه‌ر بنەمای پێوه‌رەکانی باری ئابووری هاوڵاتیان و ناوچه‌ی سه‌وزی شار و ژینگه و گواستنه‌وه گشتییه‌كانی ناوشار، و هەروەها باری ده‌روونی و جه‌سته‌یی هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه 150 شاری وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی لەخۆ گرتووە کە، لە کۆتاییدا شاره‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا باشترین پله‌یان به‌ده‌ست هێناوه، و تەنانەت لە نێو ڕیزبەندی شارەکانی ئەڵمانیاشدا، شاری “شتووتگارت” له پله‌ی یه‌كه‌م دایە، ئەمەش بەو واتە دێت کە ئەو هاوڵاتییانەی ئەڵمانیا کە له شاری شتووتگارت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، لە ژیانی ڕۆژانەیاندا كه‌مترین دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیکەی ئەو وڵاتە.
لێکۆڵینەوەکە ئاشکراشی کردووە کە، به‌پێچه‌وانه‌وه شارەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و لەسەرووی هەموویان شاری شتووتگارت، پایتەختی وڵاتی عێراق واتە شاری به‌غداد، له سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌و شارانەدا جێی گرتووە كه زۆرترین دڵه‌ڕاوكێ به هاوڵاتیانیان ده‌به‌خشن.