نرخی نەوت بەڕێژەی (%1) دابەزی

نرخی نەوت دابەزینێكی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی نەوت لەئەمبارەكانی ئەمریكا بەرز بوویەوە.

دوای ئەوەی نرخەكانی نەوت بەرز بوویەوە بەهۆی پێشهاتە نوێكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام لە ئێوارەی دوێنێوە نرخەكان بەڕێژەی (%1) دابەزیوە.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (57.23) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (51.29) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.