هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ هه‌رێم كه‌میكردووه‌

هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌رێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان-ی توركی كه‌میكردووه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری 200 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌.



سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ كه‌شتیوانی‌ بۆ رۆیتەرز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌ كه‌میكردووه‌ به‌راورد به‌ هه‌نارده‌ی شه‌وی هه‌ینی‌ و به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو.



وتیشی “تێكرای هه‌نارده‌كردن له‌ كاتژمێرێكدا له‌ نێوان هه‌شت هه‌زار بۆ نۆ هه‌زار به‌رمیلدایه‌”.



دابه‌زینی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دره‌نگانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ستيپێكرد، به‌ هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ له‌كێڵگه‌كانی‌ بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌ریان هێنان.



به‌رپرسانی نه‌وتی عێراقی چاوه‌رێده‌كه‌ن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ردوو كێڵگه‌كه‌ ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن.