به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له ئێستا ژماره‌ی برسییه‌كان له‌جیهاندا گه‌یشتۆته یه‌ك ملیار‌و (200) ملیۆن كه‌س.
له‌مبارییه‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌و،ه كه له جیهاندا ساڵانه دوو ملیۆن ته‌ن خۆراك به‌فیڕۆ ده‌درێت، ئه‌مه‌ش ده‌گاته نیوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جیهان له به‌روبوومه خۆراكییه‌كان. به‌پێى راپۆرته‌كه په‌یمانگای ئه‌ندازیارانی میكانیك له بریتانیا داوا ده‌كات به‌په‌له،، هه‌نگاوی جدیی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانه‌ی خۆراك بگیرێته‌به‌ر ، چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كات له ده‌رئه‌نجامی زیادبوونی فشاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بهربووبومانهی ده‌چنه نێو پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی پێویست بۆ دانیشتوانی جیهان، ئاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌خۆراك هه‌یه‌و به‌پێی پێویست ده‌ستیان ناكه‌وێت له‌كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا بگاته سێ ملیار كه‌س
. هاوكات ڕاپۆرته‌كانی رێكخراوی فاوو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن، كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی جیهان له‌ساڵی (2008)ه‌وه ، ژماره‌ی برسییه‌كان له‌جیهاندا زیادیكردووه‌و گه‌یشتۆته یه‌ك ملیار‌و (200) ملیۆن كه‌س، به‌ر له قه‌یرانه‌كه ئه‌و ژماره‌یه (850) ملیۆن كه‌س بوو، كه سه‌دا (52)ی ئه‌و ملیار برسییه له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كاندا ده‌ژین، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی (2013)دا به‌هۆی كاریگه‌ری‌و لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی دارایی جیهانو زیانه‌كانی وڵاتانی به‌هاری عهرهبیو كاره‌ساته سرووشتیه‌كان زیاد بكات .