دوای راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان، گەشتە وشکانییەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان زیادیانکردووە.
بەهۆی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان، تورکیا لە 19ی مانگی رابردووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لە نێوان باکوور و باشووری کوردستان راگرت. لەبەر نەمانی گەشتە ئاسمانییەکان، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی زیانیان بەرکەوتووە و ناڕازین لە وەستاندنی گەشتەکان.
هەر بەهۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان، گەشتی هاونیشتمانیان لەڕێگەی ئۆتۆمبێل و پاسەوە لە نێوان باشوور و باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر بووە.