چین دەرگا ئابورییەکانی بەڕووی دنیا دەکاتەوە

کۆنگرەی گشتی حزبی دەسەڵاتداری چین کە هەر ١٠ ساڵ دوو جار بەڕێوەدەچێت، تیایدا رێبەری نوێش ناوی ئاشکرا دەکرێت، ئەمڕۆکە بە وتاری شی جینگ پینگ سەرۆکی ئێستەی چین دەستی پێ کرد.
 
ئەو وێڕای پێداگری لەسەر بنبڕکردنی گەندەڵی لە چین باسی لەوە کرد کە چین لە هەوڵدایە ئابوورییەکەی زیاتر پێش بخات و دەرگا ئابوورییەکانیشی بەڕووی هەموو کۆمپانیاکانی جیهان بکاتەوە.
 
ئەو بەرامبەر بە دوو هەزار و ٣٠٠ نوێنەری کۆنگرە قسەی دەکرد کە لە سەرتاسەری چینەوە هاتبوونە هۆڵی کۆنگرە و لێکٶڵەرەوانیش دەڵێن چین بەم سیاسەتە نوێیەی دەیەوێت خۆی وەکوو پێشەنگێک لە سیاسەتی ئابووری دنیا دەربخات و ئەمەریکا لەو رووەوە کەمڕەنگ بکاتەوە.
 
دۆناڵد ترەمپیش کاتێک دەسەڵاتی وەرگرت بە هەمان سیاسەت قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە ئابووری ئەمەریکا لە سەرانسەری دنیا پەرە پێدەدات.
 
هەروەها باس لەوە دەکەن کە چین بە پراکتیکی ناتوانێت هاوشێوەی ئەمەریکا پێشوازی لە هەر جۆرە کۆمپانیایەکی بیانی بکات و لەبەردەم کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی دایە.