بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ڕایدەگەیەنێت سبەینێ پارەی هاندانی پارەی هاندانی مامۆستایان لە كەلار دابەش دەكرێت داواش لەسەرجە ملیژنەكانی دابەشكردنی موچە دەكات ئامادەبن.
لەئاگادارینامەیەدا كە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بڵاویكردوەتەوە هاتووە”ئاگاداری سەرجەم لێژنەكانی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان دەكەین سبەی پێنج شەممە ۲۰۱۷/۱۰/۱۹ كاتژمێر ۱۰ی بەیانی لە دیوانی پەروەردەی كەلار ئامادە بن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی هاندانی مامۆستایان.”
لەدوای پاشەكەوتی موچەی مامۆستایان لەساڵی ڕابردوە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان 100هەزاردیناری وەك پارەی هاندان مانگانە بۆمامۆستایان دیاریكردو ساڵی رابردوش بۆماوەی سێ مانگ ئەوپارەیە درا بە مامۆستایان.