وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق: پلانمان هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی‌ پاڵاوگه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ كه‌ركوك


وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ڕِایده‌گه‌یه‌نێت پلانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان گرێبه‌ست بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنان بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی‌ رۆژانه‌. 

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، دوای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك, كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاڵاوگه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ پارێزگاكه‌ دروست بكه‌ن. 

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ڕاشیگه‌یاندووه‌, كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك زیاد بكه‌ن بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.  

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق هۆشداریشیداوه‌ له‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌, گرفت و به‌ربه‌ستیان له‌ كاره‌كانیان له‌ كه‌ركوك بۆ دروست بكرێت, ڕێوشوێنی‌ یاسایی‌ دژی‌ ده‌گرنه‌به‌ر.