”لەمەودوا نەوتی كەركوك لەڕێی سۆمۆوە دەفرۆشرێت”


وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت دوای كۆنترۆڵكردنەوەی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لەلایەن حكومەتی عیراقییەوە وەزارەتەكەیان میكانیزمی نوێ بۆ هەناردنەكردنی نەوتی كەركوك دادەنێت و لەڕێی سۆمۆوە دەفرۆشرێت.

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق، راشیگەیاند: پێشتر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بووەو هیچ چاودێرییەكی بەغدادی لەسەر نەبووە، بەڵام لەمەودوا هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێی كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عیراقەوە (سۆمۆ)وە دەبێت و میكانیزمێكی نوێ بۆ هەناردەكردنی دادەنرێت.