ئه‌مه‌ریكا .. رێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی له‌ ڕۆژێكدا (7) ملیۆن به‌رمیلی‌ تێپه‌ڕاند

رێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا رۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ حه‌فت ملیۆن به‌رمیل و ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوو .
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا له‌ تازه‌ترین ڕاپۆرتیدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو ، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته‌ حه‌فت ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا . پێشتریش ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وزه‌ پێشبینی‌ كردبوو به‌هۆی پێداویستی زۆری ئه‌مریكاوه‌ بۆ نه‌وتی خاو له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا گه‌شه‌یه‌كی زیاتر به‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌ ناوخۆییه‌كانی ده‌دات ‌و به‌ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاو ئامێری پێشكه‌وتوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا (7) به‌رزببێته‌وه‌. باراك ئۆباماش سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌بوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت و گازی سروشتیه‌وه‌، ئه‌مریكا ببێته‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی سروشتی.