چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی داهاتوو بودجه‌ى 2018ى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت و له ساڵانى رابردووش‌دا رێككه‌وتنى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر بودجه جێبه‌جێ نه‌كراوه. بۆ ئه‌مساڵ لابردن و ده‌ستكاری بودجه‌ى كوردستان وه‌ك كارتێكى پاڵه‌په‌ستۆ به‌رامبه‌ر به ریفراندۆم ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه، په‌رله‌مانتارانى كوردیش رایان وایه لابردنى داننانه به ده‌وڵه‌تى كوردستان.
دواى بڕینى بودجه‌ى كوردستان له ساڵى 2014، تا ئێسته ساڵانه پێش داڕشتنه‌وه‌ى بودجه هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق رێككه‌وتن ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڕی هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان بۆ به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌و بودجه‌یه‌ى وه‌ری ده‌گرن.
ئه‌گه‌رچى له ساڵى 2015، 2016 و 2017 ئه‌و رێككه‌وتنه له‌ناو بودجه‌ى ساڵانه‌ى عێراقدا جێگیر كراوه، به‌ڵام یه‌ك خاڵى لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ردوولا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوونه.
داڕشتنه‌وه‌ى بودجه‌ى 2018ى عێراق كه هێشتا له وه‌زاره‌تى دارایییه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران نه‌كراوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى جیابوونه‌وه‌ى كوردستان له عێراق له 25ى ئه‌یلوولی رابردوو كه دواتر په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق پاكێجێك بڕیاری سزایان دژى كوردستان ده‌كرد وه‌ك پاڵه‌په‌ستۆێك بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له ریفراندۆم.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری پارتى له لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، لابردنى بودجه‌ى كوردستان له بودجه‌ى عێراق به فه‌رمی، داننانه به كوردستان ئه‌گه‌رچى له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا ته‌نیا حوبر بووه له‌سه‌ر كاغه‌ز.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینى ده‌كات به‌غدا بودجه‌ى كوردستان له‌ناو بودجه‌ى 2018ى عێراق لا نه‌بات، به‌ڵكو بیهێڵێته‌وه، به‌ڵام به‌جۆرێك مه‌رجه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، زیاتر ده‌كرێت و هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نابێت.
وتى، “به یاسا بودجه نایه‌ت بۆ كوردستان، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به رێككه‌وتنێكى سیاسیی نێوان حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بودجه بدرێت به كوردستان. له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو حكوومه‌تى عێراق هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نه‌كردووه كه وا نیشان بدات كوردستان به‌شێكه له عێراق، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه وا مامه‌ڵه‌ی كردووه كه كوردستان جیاوازه”.
نه‌جیبه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بودجه‌ى 2018 به جۆرێك دێته داڕشتن له به‌رژه‌وه‌ندى حكوومه‌تى عێراق بێت. له هه‌موو بارێكدا پاره بۆ كوردستان له چوارچێوه‌ى بودجه نایه‌ت.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری یه‌كێتى له لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراق له پرسی بودجه‌دا پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر كوردستان وه‌ك چۆن له برادوو ئه‌نجامی دا دژى ریفراندۆم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه كوردستان له پرسی مامه‌ڵه‌كردن به ئه‌نجامى ریفراندۆم بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت رژد نه‌بووه و نه‌یتوانیوه كات دیاری بكات بۆ راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش جۆرێك له ساردبوونه‌وه‌ى لێ ده‌خوێنرێته‌وه و له به‌غداش هه‌ست به‌وه كراوه.
وتى “خاوبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌یه له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، به‌غداش له‌وه گه‌یشتووه كه به‌و توندوتیژییه نییه، كاتێك كه ئه‌وه نییه، ئه‌وا به‌غداش له بودجه‌دا پاڵه‌په‌ستۆ ناخاته سه‌ر كوردستان، ئه‌گه‌ریش بڕگه و ماده‌كانى پێوه‌ند به كوردستان له بودجه لا بدات یان ده‌ستكاری بكات، به‌و ئامانجه نایكات كه دانى به كوردستان داناوه، به‌ڵكو وه‌ك سزا ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵام ناگاته ئه‌و ئاسته”.
له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كان له دۆخى كوردستان ئه‌گه‌ر له بودجه باسى كوردستان نه‌كات له‌كاتێكدا ساڵانى رابردوو باس كراوه و بودجه‌ش بۆ كوردستان نه‌هاتووه، عه‌بدولقادر ده‌ڵێ، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر باسی نه‌كات بۆ كوردستان گرنگه، چونكه ده‌بێته خاڵێكى به‌هێز به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه عێراق غه‌در له كوردستان ده‌كات، بۆیه كوردستانیش ریفراندۆمى بۆ جیابوونه‌وه ئه‌نجام داوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری له دانیشتنه‌كانى تایبه‌ت به بودجه ده‌كه‌نه‌وه و پێویسته به‌شداری هه‌موو دانیشتنه‌كان بكه‌نه‌وه. وتى “به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێسته ده‌گوزه‌رێت ململانێیه‌كى سیاسییه و په‌رله‌مان بووه‌ته مینبه‌رى ئاراسته‌كردنى سیاسه‌تى شه‌قامی عه‌ره‌بی دژ به كوردستان، ئه‌مه‌ش وای كردووه لێكترازان له نێوان په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان دروست ببێت. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقی دژى كوردستان ناویه‌تى، نایاسایی و ناده‌ستوورین و ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشیان نییه، به‌ڵكو هه‌نگوی سیاسین و له داهاتووشدا ململانێ سیاسییه‌كه ته‌حه‌كوم به دۆخه‌كه ده‌كات”.
ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌بن، ئه‌وا حكوومه‌تى عێراق هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر كوردستان تا ئاستى لادان یان كه‌مكردنه‌وه و دانانى مه‌رجی زۆر له‌سه‌ر پشكى بودجه‌ى كوردستان، له‌مه‌شدا هه‌وڵ ده‌دات به یاسایی هه‌نگاوه‌كان بگرێته به‌ر.
ئه‌مین به‌كر وتى، “ئه‌و بابه‌ته ئاسان نییه، ئه‌وان ئێسته بیر له سیغه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه بۆ بودجه‌ى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى داهاتووى كوردستان و عێراق”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌غدا توانى رێ له هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان بگرێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆێكى گه‌وره بۆ كوردستان دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى رێگری له هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان بكات و پشكى بودجه‌ى كوردستان له بودجه‌ى 2018 لا بدات، به پێچه‌وانه‌وه كوردستان قازانج ده‌كات، بۆیه پرسه‌كه دوو لایه‌نه‌یه.