“کایەی ئاسمانی تورکیا بە رووی ھەرێمی کوردستان داخرا”


وتەبێژی حکوومەتی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیران بەکر بۆزداغ رایگەیاند: ” پێشنیاری بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کراوە و بڕیارەکەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرکراوە. بەم پێیەش لەمەودوا ھیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی تورکیاوە ناچێتە ھەرێمی کوردستانی عێراق و لەوێشەوە ھەر فڕۆکەیەک ھەڵبستێت نابێت بەسەر کایەی ئاسمانی تورکیا دابێت”. 

بۆزداغ لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرکردایەتی سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە. 

وتەبێژی حکومەتی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیران، بەکر بۆزداغ لەبارەی داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بەروی ھەرێمی کوردستان وتی: ” پێشنیاری بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کراوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیارەکەی دەرکردووە. بەم پێیەش لەمەودوا ھیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی تورکیاوە ناچێتە ھەرێمی کوردستانی عێراق و لەوێشەوە ھەر فڕۆکەیەک ھەڵبستێت نابێت بەسەر کایەی ئاسمانی تورکیا دابێت”. 

بۆزداغ راشیگەیاند کە بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە دەرکراوە و ئەم بڕیارەش رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکەی کراوە. 

بۆزداغ لەبارەی رادەستکردنەوەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بە حکوومەتی ناوەندی عێراق وتی: “لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا پێشنیاری رادەستکردنی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل (خابوور) بە حکوومەتی ناوەندی عێراق کراوە و ئەم پێشنیارەش بە حکومەتی تورکیا دراوە، بەم پێیەش ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا لەمبارەیەوە بڕیاری دەرکردووە و کاری پێویست دەستیپێکردوە،  لە دوای تەواوبوونی کارەکان ئەم دەروازەیە بە تەواوی دەکەوێتە دەست حکومەتی ناوەندی عێراق و تورکیاش لەم شوێنە تەنھا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەکات”. 

وتەبێژی حکوومەتی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیران بەکر بۆزداغ زیاتر وتیشی: “ئەو ھەنگاوەی عێراق بۆ گەڕانەوەی کەرکووک لە راستیدا ھەنگاوێکی درەنگ بوو. لەبەر ئەوەی لەوێ ھێرش بۆسەر سەروەری یاساو یەکپارچەیی خاکی عێراق ھەبوو و دەستوور پێشێڵ دەکرا. بەر گرتن لەو پێشێلکاریانە و ھێرشەکانیش بە دڵنایەوە بە گرنگ دەزانین”.