پاسپۆرتی وڵاتە جۆراوجۆرەکان ته‌نها له ڕووی ڕه‌نگه‌وه جیاوازیان نییە، به‌ڵكوو لە ڕاستیدا متمانه و سه‌نگی وڵاتانه کە ده‌بێته هۆی جیاوازی نیوان پاسپۆرته‌كانیان .
ڕێكخراوی “پاسپۆرت ئیندیكس” ساڵانه له سه‌ر پیوه‌ری “وه‌رگرتنی ڤیزا” و “به‌رده‌ستبوونی خزمه‌تگوزاری” و هەروەها “هه‌رزانیی سه‌فه‌ركردنه‌وە”، ڕیزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌كات.
وڵاتی ئه‌ڵمانیا له سالی 2017دا وه‌کوو وڵاتێک کە خاوه‌نی باوه‌ڕپێكراوترین پاسپۆرت له جیهاندا ده‌ست نیشان كرا، بە جۆرێک کە هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا ده‌توانن به بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، بۆ 158 وڵاتی جیهانی سه‌فه‌ر بكه‌ن، شایانی باسە کە لە نێو ئەو وڵاتانەدا “به‌حره‌ین” و “لوبنان” بەرچاو دەکەون كه ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی ئه‌مریكاش پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌یه بۆ سه‌فه‌ر كردنیان.
له كۆتایی ڕیزبهندهكهدا وڵاتانی عێراق و پاكستان و ئه‌فغانستان ده‌بیندرێن كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ، دەستێوەردانی وڵاتای ئیقلیمی و ئه‌و نائارامییانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه بەرۆکی ئەو وڵاتانه‌ی گرتووە، به شێوه‌یه‌ك كه هاوڵاتییانی ئەفغانی بە پاسپۆرتی وڵاتەکەیان ته‌نها ده‌توانن بۆ 26 وڵاتی جیهان به بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكەن.
ڕیزبه‌ندی متمانه‌پێكراوترین پاسپۆرته‌كان بۆ سالی 2017 به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
ئه‌ڵمانیا – هاوڵاتیانی ئەڵمانی ده‌توانن بۆ 158 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.
سوید – هاوڵاتیانی سویدی ده‌توانن بۆ 157 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.