قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر کاریگەری خستووەتە سەر بازاڕی مۆبایل لە باشووری کوردستان و، بەهای مۆبایل و پێویستییەکانی بەرزکردووەتەوە.
فرۆشیارانی مۆبایل دەڵێن، پێشتر ئامێرەکانی مۆبایل لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی باشووری کورستان بە تێچوویەکی کەم هاوردەی بازاڕەکان دەکران، بەڵام ئەگەر لەڕێگەی فرۆکەخانەی بەغداوە هاوردەی بکەن، تێچووی گواستنەوە و باج لەسەریان بەرزدەبێتەوە.
فرۆشیاران دەشڵێن، کۆگاکانی مۆبایل ئێستا بەشی دوو مانگ خواستی هاووڵاتییانیان تێدایە و، بەهۆی کەمبوونەوەیشی بەهای مۆبایل و پێداویستییەکانی وەکو وایەری شەحن و هێدفۆن و پێداویستییەکانی دیکەی، بەرزبوونەتەوە.