نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

به‌هۆی توندكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران نرخی نه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.

ئه‌مڕۆ 16-10-2017، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی توندكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.

راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت 65 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 57.82 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 44 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 51.89 دۆلار.