ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەهەوڵی چارەسەرکردنی داخستنی دەروازە سنورییەکاندایە

ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پێشەسازی سلێمانی کە هاوکات نوێنەری بازرگانانی گەرمیانیشە رایدەگەیەنێت  ”دوایی ئەوەی لەلایەن سەرۆکی ژوورەوە لەکێشەو گرفتی مەرزەکان ئاگادار کرامەوە سەردانی مەرزی پەروێزخانم کرد و لەگەڵ ئاغای ئەکبەری، فەرماندەی مەرزەکە لەدیوی ئێران کۆبومەوە پێراگەیاندم بڕیارێکیان لەسەروی خۆیانەوە بۆ هاتووە بە دەخستنی مەرزەکە”.

ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پێشەسازی سلێمانی رایگەیاند ” داوای ئەوەی لەگەڵ ئاغای ئەکبەری قایمقامی قەسیری شیرین سەبارەت گرفتی بازرگانان و داخستنی مەرزی پەروێزخان لە دیوی ئێرانەوە کۆبومەوە پێ راگەیاندم لەسەروی خۆیانەوە فەرمانیان بۆ هاتووە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر مەرزەکە دابخەن بەڵام دوای ئەو ماوەیە بۆی هەیە چارەسەر بکرێت”.

ئەحمەد کەلاری جەختی لەوەش کردوە لەئەنجامی بەدوا داچونەکانم بۆم دەرکەوت دەخستنی مەرزەکە بۆ ئەوەیە حکومەتی ناوەندی عێراق کارمەندانی خۆیان بهێننە سەر دەروازە سنوریەکە بۆ گومرک کردنی ئەو کاڵایانەی لەو مەرزەوە دێنە هەرێمی کوردستانەوە.

نوێنەری بازرگانانی گەرمیان ئەوەشی خستەروو،  بازرگانەکانمان بەهیچ شێوەیەک ئامادە نابن بۆ ئەوەی سەردانی ئەو دەروازە سنوریانە بکەن بۆ وەرگرتنی کاڵای ئێرانی ئەگەر کارمەندانی بەغدا لەدوی ئێرانەوە کار بکەن شۆفێرەکانیشمان ئامادە نابن لەو مەرزانە کار بکەن، ئێمەش لای خۆمانەوە وەک یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان بەراستی زۆر لەو کارە نیگەران دەبین چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ میزداقیەتێک لە گرێبەستەکانی نێوان بازرگانی کوردستان و خاوەن کارگەکانی ئێران  نەمێنێت و دڵەراوکیەکی زۆر دروست دەکات.

ئەحمەد کەلاری راشیگەیاند ”ئاغای ئەکبەری قایمقامی قەسری شرین لەزۆربەی بابەتەکاندا لەگەڵماندا هاوڕابوو زۆر نیگەرانیش بوو لەو کارەی بەغدا لەگەڵ بەڕێوبەری مەرزی پەرویزخانیش لە دیوی ئێران کۆبومەوە و پێ راگەیاندم تا ئیستا هیچ نوسراوێکی فەرمیان لەبەرێوبەرایەتی گومرهی ئێران لە تارانەوە پێ نەگەیشتووە، جەختی لەوەش کردەوە ئێمە وەک ئیدارەی مەرزی پەرویزخان دەروازەکەمان دانەخستەوە کاڵاکان دەتوانم بە ئاسانی بڕۆن بەڵام لەلایەن چەند دەزگایەکی ترەوە رێگەکەیان گرتووە ناهێڵن کاڵا داخڵ بێت”.

ئەحمەد کەلاری وتیشی ”ئەو عێراقیانەی لەدوی ئێران ئازادن دەتوانم بچنەوە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتانی ئێرانیش دەتوانن لەهەرێمی کوردستانەوە بچنەوە ئێران بەڵام هاوڵاتانی هەرێم کوردستان ڕیگەیان لێ گیراوە و ناتوان لە کوردستانەوە بچنە ناو خاکی ئێرانەوە”.

نوێنەری بازرگانانی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد لەگەڵ ئاغای عەباسی لەوەزارەتی دەرەوەی ئێران بەتەلەفون قسەمان کرد سەبارەت بە رەوشی بازرگانی سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئەویش هاوڕا بوو لەگەڵم وتی سبەینێ لەتاران کۆبونەوەیەک لە ئاستێکی زۆر باڵا لەنێوان بەرپرسانی ئێران ئەنجام دەدرێت، بەڵێنیشدا سبەینێ ئاگادارم بکاتەوە لەکردنەوەی مەرزەکان.

ئەحمەد کەلاری ئاماژەی بەوەشدا ئەوەم بە بیر بەرپرسانی ئێران ھێناونەتەوە کاتێک ئێران لەگەڵ حکومەتی سەدام پەیوەندی نەبوو تەنھا سنورەکانی کوردستان بون کە کاڵای ئێرانی لێوە دەڕۆشت بۆ تورکیا و ساغ دەکرانەوە بۆیە پێویستە حکومەتی ئێران پەیوەستبێت بە دۆستایەتی نێوانمان.

پێشم راگەیاند زەرمەندی یەکەم لە داخستنی دەروازە سنوریەکان لەگەڵ کوردستان کارگە ئێرانیەکان و بازرگان  و کرێکارانی خۆتان دەبن بەردەوام بوونی ئەم ڕەوشەش وا لە بەرپرسانی کوردستان دەکات بەدوای جێگەیەکی تر بگەرێن بۆ هاوردەکردنی کەول پەل، ئاگادارم کردن لەگەڵ شێخ ئەیاز سەرۆکی بازرگانی و پیشەسازی دکۆک قسەم کردوە مەرزی ئیبراهیم خەلیل کراوەیەوە و قەبارەی بازرگانیش زیادی کردوە”.

ئەحمەد کەلاری راشیگەیاند ”ئاگاداریشم کردنەوە وەفدێکی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ئێران دەکەن نوسراویشمان بۆ ئاغای کاژی کەسەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشانە، هەوڵێکی جدیمان داوە بۆ ئەوەی سەردانی کرماشان بکەین و دانیشتن لەگەڵ ژوری بازرگانی سنە و کرماشان بکەین و چاومان بکەوێت بە پاریزگاری کرماشان و دواتر سەردانی تاران بکەین و لەگەڵ بارپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبینەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین”.