كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیی كوریای باشوور، په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆی هه‌ڵدایه‌وه كه بریتییه له چاویلكه‌ی خه‌مڵاندنی Samsung HMD Odyssey و ڕاشی گه‌یاند ئه‌مه له‌وانی پێشتر زۆر پێشكه‌وتووتره و ته‌نانه‌ت چاویلكه‌ی Windows Mixed Reality پێشكه‌وتووتره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، بۆنه‌یه‌كی فه‌رمیدا بۆ نمایشكردنی ئه‌و چاویلكه نوێیه، كۆمپانیای سامسۆنگ ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌وان هه‌وڵیان داوه له به‌رهه‌می HMD Odyssey زیاتر ژیانی ڕاستی له‌گه‌ڵ دنیای خه‌مڵاندن نزیك بكه‌نه‌وه و وێنه‌كان به كوالیتییه‌كی به‌رزتر و وردتر ده‌گه‌نه به‌كارهێنه‌ر به شێوه‌یه‌ك به ته‌واوی ده‌چێته ناو ئه‌و دۆخه‌وه كه به وێنه له‌گه‌ڵیدایه.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگ له هه‌موو ڕكابه‌ره‌كانی باشتره، كه بریتییه له دوو شاشه‌ی جۆری AMOLED به ڕووپێوی 3.5 ئینج، به كوالیتیی 1,600×1,400 پێكسڵ بۆ هه‌ر یه‌كیچكیان، له‌گه‌ڵ بینینی فراوان به پانتایی 110 پله.
وا دیاره ئه‌م ساڵ، ساڵی كۆمپانیای سامسۆنگه، تا ئێسته ته‌واوی ئه‌و به‌رهه‌مانی خستوونییه‌ته بازاڕه‌وه، بێ ڕكابه‌رن و هیچ كۆمپانیایه‌كی ڕكابه‌ری ته‌نانه‌ت ئه‌پڵیش به ئایفۆنه نوێیه‌كه‌یه‌وه نه‌یانتوانیوه پێشه‌نگی له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و پڕفرۆشییه‌وه لێ ببه‌نه‌وه.
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>