ئارێز عه‌بدوڵڵا: به‌غدا نه‌وتی سپی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ناردنی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ناردنی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و وه‌زیری نه‌وتی عیراق دڵنیایی كردینه‌وه‌ كه‌ ناردنی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق وتی: ناوه‌ند وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و پشكی خۆی له‌ نه‌وتی سپی بۆ دابین ده‌كرێت.