وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ، خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی 8ی راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی سێ شەممە 17ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017 مووچەی مانگی 8 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە 18 و 19ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017 مووچەی مانگی 8 ی یەكەكانی 70و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.