هه‌ر یه‌كه له ئێمه حه‌ز و ئاره‌زووی جیاوازمان هه‌یه لە چۆنییه‌تی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانمان له گه‌شتەکانماندا، بە جۆرێک کە بۆ گەشت و گوزار هه‌ندێكمان ده‌ریا هه‌ڵده‌بژێرین و هه‌ندێكی دیكه دارستان و شاخه‌كان ده‌كه نه ئامانج، هه‌ربۆیه هه‌رشوێنێک كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گەشتییاری هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆر شوێنی سه‌ڕنجراكێش و مێژوویی هه‌ن كه نه‌یانتوانیوه وەکوو پێویست گه‌شتیار بۆ لای خۆیان ڕابكێشن
له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و شوێنه سه‌رنجڕاكێشانه ده‌كه‌ین كه جوانییه‌كی بێ هاوتایان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی، یاخود نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست، نه‌یانتوانیوه ببنه شوێنیكی گه‌شتیاری دیار له جیهاندا.
ئەو شوێنانەش بریتین لە:
جه‌زیره‌ی پالائۆ : ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای زه‌ریای ئارام و به “به‌هه‌شتی خۆهه‌لده‌ره‌كان” ناسراوه.
وڵاتی مۆلداڤی : ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، سه‌ره‌ڕای بچووكی ڕووبه‌ره‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ندین دۆڵ و دارستان و دیمەنی سه‌رنجڕاكیشه كه، ده‌توانی جوانی سروشتی به ئاشكرا تێدا ببینی.