له‌باره‌ی دابه‌شكردنی بنه‌تۆو به‌سه‌ر جوتیاراندا بۆ ئه‌مساڵ، به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردن و پشكنینی بنه‌تۆو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رونكردنه‌وه ده‌دات.
فاروق عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردن و پشكنینی بنه‌تۆو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند: ساڵانه پێویستمان به 90 هه‌زار ته‌ن بنه‌تۆو هه‌یه بۆ چاندن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست هیچ پلانێكمان نییه بۆ دابه‌شكردنی بنه‌تۆو به‌سه‌ر جوتیاراندا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتیشی: ئێستا ده‌ستمانكردووه به پاككردنه‌وه‌ی بنه‌تۆو به نرخێكی زۆر گونجاو بۆ جوتیاران، تائێستاش 3 هه‌زار ته‌نمان پاككردۆته‌وه و هیوادارین بتوانین 3 هه‌زار تۆنی دیكه‌ش پاكبكه‌ینه‌وه.
فاروق عه‌لی بۆ نه‌وا رونیكرده‌وه، خه‌ڵكی دیكه و جوتیاران ده‌توانن بۆخۆیان بنه‌تۆو ببه‌ن و پاكی بكه‌نه‌وه.
ناوبراو ئاشكرایكرد، ساڵانی رابردوو كه بودجه هه‌بوو، لیژنه‌یه‌كمان پێكده‌هێنا بۆ پشكنینی زه‌وی جوتیاران و پێدانی بنه‌تۆو، به‌ڵام ئه‌مساڵ و ساڵی رابردووش ئه‌و كاره‌مان بۆ نه‌كراوه.