عێراق .. ژماره‌ی بێكاران گه‌یشتۆته‌ 1 ملیۆن كه‌س

به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ژماره‌ی بێكاران گه‌یشتۆته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س ، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ یونادم یوسف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی گواستۆته‌وه‌ ، له‌ ئێستادا ژماره‌ی بێكاران له‌ عێراق گه‌یشۆته‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و كه‌س و زۆربه‌ی بێكارانیش له‌نێوان چینی گه‌نجاندان . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ لیژنه‌كه‌یان داوای له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان كردووه‌ ئامارێكی تایبه‌ت به‌ بێكاران له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بخاته‌رووو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری پشت به‌داتا و زانیاری ورد ببه‌رسترێت .