ولاتێکی پێشکەوتووی ئەوروپی بەدوای کرێکاری بیانیدا دەگەڕێت، بەهۆی ئەوەی زۆربەی کەرتەکان پێویستیان بە دەستی کار هەیە.
دەستەی دامەزراندنی گشتیی لە سوید رایگەیاندووە، کە لە کۆی 15 کەرتی گشتیی سویدی، 12 کەرت پێویستی بە دەستی کار هەیە و ژمارەی کارمەندانی کەمە.
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، حکوومەتی سویدی، کە سۆسیالیشتەکان بەڕێوەی دەبەن، لەماوەی مانگی رابردوودا رێژەی باجی کەمکردووەتەوە، بە مەبەستی دووبارە بەکارخستنەوەی خەڵک لە کۆمپانیاکان، جگە لە کردنەوەی دەرگا بە رووی کرێکارانی بیانی.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، لە مانگی 8ـی رابردوودا 78 هەزار شوێنی بەتاڵ هەبوو بۆ کرێکاران و یەکێتیی کۆمپانیاکانی سویدیش رایگەیاندووە، کە بەپێی رووپێوییەک، %75ـی کۆمپانیاکان بە زەحمەت دەتوانن دەستی کار بدۆزنەوە.