سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی و زیانه‌كانی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیا‌و عیراقه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان هاته‌ده‌نگ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانیش بڕی ئه‌و زیانانه ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له85%ی داهاتی هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وته، له‌ئه‌گه‌ری ڕاگرتنیدا زیانێكی گه‌وره ڕوو له‌ئابوری هه‌رێم ده‌كات”.
بڕیاروایه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوتا عیراقیهكهیدا كۆببێته‌وه، یه‌ك لهتهوهرهكانیش ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه.
له‌وباره‌یه‌وه د.عزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌تۆری سلیمانی ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی ده‌ستور عیراق مافی هه‌یه له‌كۆی دهروازهكانیهوه خۆی سه‌رپه‌رشتی هاورده و هه‌نارده‌كردنی هه‌موو شمه‌كێك بكات به‌نه‌وتیشه‌وه، ده‌توانێت كارێكی وابكات هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش ڕابگرێت”.
وتیشی:”له‌هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مان ده‌ركراوه پێی ده‌وترێت یاسای ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، له‌یاساكه‌دا هاتوه (ئه‌گه‌ر به‌غدا موچه‌و بودجه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌نارد، ئه‌وا هه‌رێم مافی خۆیه‌تی هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ دابینكردنی داهات بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر)”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر عیراق هه‌نگاوێكی وابنێت بۆ ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وا هه‌رێم به‌و یاسایه‌ی ده‌ریكردوه له‌په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌رگری له‌مافی خۆی بكات و ڕێگه نه‌دات حكومه‌تی توركیا‌و عیراق كارێكی له‌و شێوه‌یه”.
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی هه‌رێمیش د.عزه‌ت ده‌ڵێت:”به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌ی له85%ی داهاتی هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وته، له‌كاتی ڕاگرتنیدا ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ستده‌چێت و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر گه‌وره ڕوو له‌ئابوری هه‌رێم ده‌كات”.