گوندی یاخسه‌مه‌ر جیاواز له گونده‌كانی تری دراوسێی له دۆڵی جافایه‌تی به میوه‌ی هه‌رمێ ناوبانگی ده‌ركردووه , له‌و گونده‌دا پێنج جۆری هه‌رمێ هه‌یه و ساڵانه گوندنشینان ده‌یان تۆن به‌رهه‌می خۆماڵی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن.
گوندی یاخسه‌مه‌ره له دۆڵی جافایه‌تی به هه‌رمێ ناوبانگی ده‌ركردوه‌و ڕوبه‌رێكی به‌رفراوانی ڕه‌زو باخه‌كانیان دره‌ختی هه‌رمێیه. ئه‌مساڵیش جیاواز له ساڵانی ڕابردو به‌رهه‌می هه‌رمێ زۆره.
له گوندی یاخسه‌مه‌ر ٥ جۆری هه‌رمێ هه‌یه‌و باشترین جۆریشیان هه‌رمێ ناسكه‌یه‌و خواستی زۆری له‌سه‌ره . خاوه‌ن ڕه‌زو باخه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی هاورده كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كییه‌وه ناتوانن ساڵانه به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی پشت به‌به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان ببه‌ستن.
سه‌ره‌ڕای ئاوڕ لێنه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌ت له خاوه‌ن ڕه‌زو باخه‌كان ساڵانه سارد‌و سه‌رمای زستان زیانی زۆر به‌به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی بۆ جوتیار ده‌مێنێته‌وه ئه‌رك و ماندو بونه‌كه‌یه‌تی ، بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س پرسیاری لێكردبن و ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ كردبێتن.