ئاژانسی ئینته‌ر فاكسی ڕوسیا له‌زاری(ئۆلیگ بیلازیۆروف) سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هێلی ئاسنی ئه‌و وڵاته‌وه ئاشكرایكرد، دامه‌زراوه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات تا ساڵی 2021 شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر بخرێته بواری كاركردنه‌وه له میترۆكاندا.
بیلازیۆرۆف وتیشی» له سه‌ره‌تادا پلانه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه 33 شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر بخرێته كار له میترۆكانی سه‌نته‌ری بازنه‌یی مۆسكۆدا، چونكه ئه‌م ئامێرانه میكانیزمی جوڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان خێرا ده‌كات، ئێستا مه‌ودای كاتیی نێوان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له میترۆی مۆسكۆدا 6 خووله‌كه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه دابنرێن ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێته 3 خوله‌ك».
پێویسته بوترێت، ڕوسیای فیدرالی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تۆڕی هێڵی ئاسنینه له‌جیهاندا و به‌هه‌زاران شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی له‌هاتوچۆدان، ته‌نانه‌ت ئه‌و میترۆی ژێر زه‌وییانه‌ی كه له مۆسكۆی پایته‌ختدان‌و یه‌كه‌مین لقی له ساڵی 1945دا كراوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین تۆڕه‌كانی میترۆ كه له پایته‌خته‌كانی جیهاندا هه‌یه.