75 هه‌زار عیراقی مافی په‌نابه‌رێتیان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌

به‌گوێره‌ی ئامارێكی فه‌رمی ده‌زگای ئاماری یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ به‌ یۆرۆ ستات ناسراوه‌ ، له‌ كۆی 215 هه‌زار په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی كه‌ له‌ ساڵانی 2015 بۆ2016 داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه‌ ، 75 هه‌زار كه‌سیان مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرتووه‌ . به‌وه‌ش ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌دا 36 بووه‌.

راگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی حكومه‌تی ئوسترالیا كه‌ ئاماده‌ نیه‌ پێشوازی له‌ كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بكات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌ویت به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی هاتووه‌ .

ئاماره‌كه‌ی یۆرۆستات ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه‌ سووریا له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و ووڵاتانه‌یه‌ كه‌ په‌ناخوازانی زۆرترین مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ به‌جۆرێك له‌ كۆی 650 هه‌زار په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز سووری كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ ، 520 هه‌زار كه‌سیان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا هه‌شتا.