ئاڵۆزی نێوان هەولێرو بەغدا، نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە


ناكۆكییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوە تۆمار دەكات.

بەرز بوونەوەی نەوت سێیەم جارە لەوەتەی یەك هەفتەدا، بەتایبەتی پاش ئەوەی ئاڵۆزی زیاتر لەنێوان هەولێرو بەغدا ڕووی لەبەرز بوونەوە كرد.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (56.94) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (51.30) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.