سه‌رۆكی ناوچه‌ی یۆرۆ: تا ئێستا ناوچه‌ی یۆرۆ روبه‌ڕووی كاتی سه‌خت ده‌بێته‌وه‌

جان كلۆد یونكه‌ر سه‌رۆكی ناوچه‌ی یۆرۆ رایده‌گه‌ێنێت، كه‌ تا ئێستاش ناوچه‌ی یۆرۆ رووبه‌ڕووی كاتی سه‌خت ده‌بێته‌وه‌ و ره‌تیشكرده‌وه‌ قه‌یرانی دارایی و ئابوری له‌ ناوچه‌كه‌ كۆتایی هاتبێـت .
 یونكه‌ر له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌كانی لیژنه‌ی ئابووریی و دراو له‌ په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا له‌ برۆكسێل رایگه‌یاند،، كه‌  ولاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ له‌ بارودۆخێكی سه‌ختدان ، گووتیشی ئه‌و بۆچوونانه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ پێیانوایه‌ كاته‌ سه‌خته‌كان  و قه‌یرانی ئابوریی ناوچه‌ی یۆرۆ كۆتایی هاتبێت . 
ئه‌مه‌و (فرنسوا ئۆلاند) سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ نێوان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌ورووپا بوو كه‌ رایگه‌یاندبوو قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی ناوچه‌ی له‌ كۆتایی هاتن نزیكبۆته‌وه‌. 
هاوكات وه‌زیری دارایی نه‌مساش له‌ چاوپیچكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو كه‌ توانیویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ سه‌ر قه‌یرانی قه‌رزاری ناوچه‌ی یۆرۆ زاڵبن .