لە کەرتی غەززە بە بەشداریی ٢٥ کۆمپانیا و بەرهەمهێن ”پێشانگای خورمای تازە و نوێی فەڵەستین بۆ ساڵی ٢٠١٧” کرایەوە.
پێشانگاکە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیی کەرتی غەززەوە سازکراوە و ٢٥ کۆمپانیا و بەرهەمهێنەری کەرتی تایبەت تیایدا بەشدارن.
بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی کەرتی غەززە، ماهیر تەببا راگەیاند ”ئەمە سێیەمین پێشانگایانە و مەبەستیانە لە رێگەی نماییشی خورمای تازە و نوێی کە پێگەیەکی گرنگی لە ئابووری فەڵەستیندا هەیە، بەرهەمە لۆکاڵییەکانیان بناسێنن”.
ماهیر تەببا باسی لەوەشكرد لە رێگەی پێشانگاکەوە خورمای تازە و نوێی کە بە هەوڵی هەزاران کەس بەرهەم دەهێنرێت، بە بەکاربەران دەناسێنن و دەیانەوێت لە رێگەی دەستەبەرکردنی گەشەسەندن و گەشەپێدانی بەردەوامەوە، بەرهەمهێنانی خورما لە کەرتی غەززە زیاد بکەن.
پێشانگاكه كه چه‌ندین جۆری خورمای تازه و نوێ ، قاوه و ئه‌و جۆره شیرینییانه‌ی كه به به‌كارهێنانی خورما ئاماده‌كراون تیایدا خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
به پێی داتاكانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لە کەرتی غه‌ززه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كرێكار له بواری به‌رهه‌مهێنانی خورمادا كارده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه رایگه‌یاندووه، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی خورمای ته‌ڕ و وشكی لە کەرتی غه‌ززه، 15 هه‌زار تۆن بووه.