سلێمانی بۆماوەی 24 كاتژمێر بێ ئاو دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئاگادار دەكاتەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر پڕۆژەی یەك و دووی ئاوی دوكان سلێمانی ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:” بەهۆی صیانەكردنی تۆڕبەینی كارەبای كارۆ ئاوی بەنداوی دوكان ڕۆژی پێنج شەمە 12-10-2017 بۆماوەی 24سەعات هەردوو پڕۆژەی یەك و دوویئاوی دوكان سلێمانی ڕادەگیرێت”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: لەماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا تەواوی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ وشۆڕش بازیان و تەكێ و پیرەمەگرون بێ ئاودەبن.