سەردەشت عەزیز، شارەزایی بواری تەکنەلۆژیا لەبارەی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌ژماره‌ی ده‌ره‌وه بۆ هاوڵاتیان دەکرێت بەسایتی بازرگانی‌و پیشەسازی راگەیاند ”دوای په‌یوه‌ندی كردنه‌وه‌ت به‌و ژماره‌یه‌وه، یه‌كه(وه‌حده)یه‌كی زۆرت لێ ده‌ڕوات هه‌تا زیاتر بمێنیته‌وه زیاترت لێده‌ڕوات ” ئەو دەڵێت ئه‌م گرفته جیهانییه‌و ته‌نها عێراق نییه.
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌ژماره‌ی ده‌ره‌وه بۆت دێت چییه؟
سەردەشت عەزیز: ئه‌و په‌یوه‌ندییه وه‌ڵام نه‌دراوانه‌ی (نوكه) كه له‌ژماره‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆتان دێت، دوای یه‌ك بۆ دوو زه‌نگ زۆر به‌خێڕایی ده‌بڕێت و زۆر به‌كه‌می زه‌نگه‌كه ته‌واو ده‌كات، وه كاتێك كۆدی ئه‌و په‌ویوه‌ندییه لێده‌ده‌یت كۆدی چه‌ندین وڵاتی سه‌یره وه‌ك وڵاته ئهفهریقیهكان یان وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو، پاكستان و هه‌ندێجاریش ژماره‌ی ئه‌مه‌ریكایه یان وڵاتانی دیكه‌ش. ئه‌م گرفته جیهانییه‌و ته‌نها عێراق نییه، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ته‌زویرو دروستكراون و له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2000)ه‌وه له‌یابانه‌وه گه‌شه‌ی كردوه‌و دواتر بڵاوبویه‌وه، به‌یابانی پێی ده‌وترێت “Wangiri” واته “یه‌ك زه‌نگ و بڕین ” یان پێی ده‌وترێت “یه‌ك زه‌نگی ده‌سبڕ”.
ئه‌م كاره چۆن ده‌كرێت؟
سەردەشت عەزیز: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی(IPRN) ده‌كڕن یان به‌كرێ ده‌یگرن له‌كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره‌و و دواتر له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌رێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی و هه‌ڕه‌مه‌كی له‌كاتژمێرێكدا به‌زه‌نگێكی كورت(نوكه)یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌هه‌زاران كه‌سه‌وه ده‌كات و به‌خێراییش ده‌بڕێت، وه لای كه‌سه‌كان ده‌بێته په‌یوه‌ندی وه‌ڵام نه‌دراوه‌و كاتێك كه‌تۆ ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌یته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكییه زۆر به‌خێرایی هه‌ڵیده‌گیرێت و كه‌سیش قسه‌ناكات، وه تۆ هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام بیت له قسه كه‌س جوابی نییه یان هه‌ندێ جار ته‌حویل ده‌كرێت بۆ ژماره ته‌له‌فۆنی شوێن یان كه‌سی دیكه یان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بمێنیته‌وه له‌سه‌ر هێڵ مۆسیقایه‌كی له‌سه‌ر ده‌دانێن به‌كورتی ده‌یان ته‌كنیك به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر هێڵ بمێنیته‌وه.
هه‌ندێ جاریش له‌رێگه‌ی نامه یان ئیمه‌یڵ و واتس ئه‌پ و ڤایبه‌ره‌وه داوات لێده‌كه‌ن كهتهلهفۆن بۆ ئه‌و ژماره بكه‌یته‌وه چونكه ته‌كنیكی ساڵانی پێشوو ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌تا نامه‌یان ده‌نارد ده‌یانووت كه‌سێكت له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌یه‌و په‌یوه‌ندیمان پێوبكه به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كان تهكنیكهكهیان بۆ ئه‌م شێوه‌یه گۆڕی.
بۆچی پاره‌ت ده‌ڕوات؟
سەردەشت عەزیز: دوای په‌یوه‌ندی كردنه‌وه‌ت به‌و ژماره‌یه‌وه، یه‌كه(وه‌حده)یه‌كی زۆرت لێ ده‌ڕوات هه‌تا زیاتر بمێنیته‌وه زیاترت لێده‌ڕوات چونكه تۆ پاره‌ی ئه‌و ته‌له‌فۆنه ده‌ده‌یت كهدهیكهیت واته پاره‌كه‌ت لێنادزن به‌ڵكو حه‌قی پهیوهندیكردنهكهت ده‌به‌ن كه زۆر زیاتره له‌په‌یوه‌ندی ئاسایی.
IPRN چییه؟
سەردەشت عەزیز: كورتكراوه‌ی(international premium rate number) یه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كی نێو ده‌وڵه‌تییه‌و به‌زۆری له‌كاری بازرگانیدا به‌كاردێت، كاتێك ژماره‌یه‌ك له‌م خزمه‌تگوزاریه وه‌رده‌گریت هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌یه‌وه بكات (وه‌حده)ی لێده‌بات له‌بری ئه‌و په‌یوه‌ندییه، كه ئه‌و پاره‌یه به‌رسوماتی په‌یوه‌ندییه‌كه ناسراوه‌و به‌به‌راورد به‌په‌یوه‌ندی ئاسایی زۆر گرانه‌و بۆ یه‌ك ده‌قیقه له‌نێوان ١ بۆ ٧ دۆلاره، حاڵه‌تی ٢٠ دۆلاریش هه‌بووه(ئه‌م نرخه به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت) هه‌ندێجاریش به‌پێی چركه ده‌یبات كه‌ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر (IPRN)هكه.
دواتر كه‌ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌مكاره هه‌ڵساون ئه‌و پاره‌یه وه‌ك داهات و قازانج وه‌رده‌گرن، یان كۆمپانیای خاوه‌ن خزمه‌تگوزاریه‌كه رێكده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵیان كه بۆ یه‌ك ده‌قیقه په‌یوه‌ندی بڕێك پاره وه‌رده‌گرن له‌كۆمپانیاكه ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری رێككه‌وتنه‌كه‌یه.
رۆژانه سه‌دان كه‌س له‌جیهاندا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م ئه‌م جۆره دهسبڕینانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نا‌توانیت پاره‌كه‌ت وه‌ربگریته‌وه چونكه ئه‌و پاره‌ی تۆ له‌بری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا رۆشتوه هه‌ر وه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی كهدهیكهیت وه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌بنچینه‌دا ئاسایی و یاسایییه به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه خراپ به‌كاریده‌هێنن.
ڕۆڵی كۆمپانیای خاوه‌ن سیم‌كارت چییه؟
سەردەشت عەزیز: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه نێوده‌وڵه‌تیه‌و له‌نێوان چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ته‌له‌فۆندایه قورسه كۆنترۆڵ بكرێن چونكه كشانه‌وه‌ی وه‌حده له‌به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی په‌یوه‌ندیدا، یاسای تایبه‌تی هه‌یه بۆ نمونه ئاژانسی Federal Trade Commission له‌ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندی ناوخۆی ده‌توانێت رازیبونی په‌یوه‌ندیكه‌ر وه‌ربگرێت بۆ بردنی باڵانس له‌بری په‌یوه‌ندیه‌كه، به‌ڵام كه‌بوو به‌نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م ئاژانسه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نامێنێت و پاره‌كه به‌بێ پرس ده‌بات.
به‌ڵام ده‌كرێت كۆمپانیاكانی ته‌له‌فۆن، ڕێنمایی بنێرن بۆ به‌شداربوانیان، چونكه ئه‌مكاره له‌جیهاندا قه‌ده‌غه‌یه‌و تائێستا ده‌یان كه‌س ده‌سگیركراون و چه‌ندین كۆمپانیای ته‌له‌فۆن به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانیان له‌و ژمارانه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه بۆ نمونه ڤۆدافۆن كه‌له ٢٦ وڵات‌دا خزمه‌تگوزاری هه‌یه و له‌٥٠ وڵاتی دیكه‌ش هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیكه هه‌یه.
ئایا ئه‌مه هاككردنه؟
سەردەشت عەزیز: نا‌توانیت به‌م كاره بڵێیت هاك، چونكه ئه‌و كه‌سانه ته‌نها ئۆفه‌رێك به‌تۆ ده‌ده‌ن كهتهلهفۆنیان بۆ بكه‌یته‌وه كاتێك كه‌تۆ ته‌له‌فۆن ده‌كه‌یته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ته‌له‌فۆن كردنه‌كه‌ت پاره ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌و كه‌سانه ناتوانن تۆ هاك بكه‌ن یان زانیاری بدزن، وه كۆمپانیای ڤۆدافۆن ده‌ڵێت ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه زۆر زیادی كردوه به‌ڵام ئه‌وه هاك نییه، به‌ڵام جاری واهه‌یه ئه‌و كه‌س و گروپه‌ی له‌پشت ئهمكارهوهن پێیانوایه كه‌سێك ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی نه‌ناسراو بكاته‌وه ده‌شتوانرێت فێڵی دیكه‌شی لێبكرێت بۆیه جاری وا هه‌یه خۆیانی لێده‌كه‌نه كارمه‌ندی بانكهكهیی و داوای حساب بانكی لێده‌كه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه پاره‌ی دیكه‌شی ده‌به‌ن.
راسته ئه‌وان فێڵه‌كه ده‌كه‌ن به‌ڵام ئێمه بریاری كۆتایی ده‌ده‌ین فێڵه‌كه‌یان سه‌ربگرێت یان نا!
چۆن خۆت بپارێزیت؟
سەردەشت عەزیز: ١- هیچ ته‌له‌فۆنێك له‌و جۆرانه هه‌ڵمه‌گره چونكه كهتهلۆفنت كرده‌وه ده‌زانن كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه‌و لای خۆیان هه‌ڵیده‌گرن كهلهوهیه دواتر له‌ژماره‌ی جیاوازی تره‌وه په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌ن.
٢- ئه‌گه‌ر دڵنیاییت كهتهلهفۆنت له‌و شوێنانه‌وه بۆ دێت سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی واتس ئه‌پ یان ڤایبه‌ر دڵنیابه‌ره‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كهدهیناسیت و پاشانیش ئه‌و ژماره لای خۆت خه‌زن بكه. یان له‌گۆگڵ كۆده‌كه‌ی بنوسه پێت ده‌ڵێت هی چی وڵاتێكه یان ته‌واوی ژماره‌كه بنوسه چونكه هه‌ندێ له‌و ژمارانه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه‌كاری له‌وجۆره ده‌كه‌ن.
٣- كهتهلهفۆنی وهڵامنهدراوهت (نوكه) بۆ هات لهوژمارانهوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یكه‌ره‌وه بۆیان.
٤- به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی TrueCaller یارمه‌تیت ده‌دات له‌پێدانی زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژمارانه بناسیته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌ندرۆید لهڤێرشنی (٤.٤)ه‌وه ئه‌و سیسته‌می ناسینه‌وه‌ی ژماره‌ی تێدایه‌و زۆر به‌باشی كارده‌كات بۆ ناسینه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌زویر.
٥-بلۆك كردنی ئه‌و ژمارانه.
به‌شێك له‌و كۆدانه‌ی كه‌بۆ ئه‌و كاره به‌كارده‌هێنرێن
+221, +222, +223, +224, +225,
+226, + 227, +228, +257, +265,
+92, +7, + 234, + 216, +375, +91,
+20, +235, +381, +994, +676, +809,
284, +649, + 876, +372, +92, +473,
242, +246, +264, +268, +284, +345, +441,
473, +649, +664, 758, +767, +784, +829,
849, +868, +878, +869,